Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

زانیاری نوێ؛ چابی ئاڵۆنسۆ لە راهێنەرایەتی مەدرید دووردەخرێتەوە؟

بڕیاری كۆتایی دراوە

Yariga App

یاریگا –

دوای شكستەكەی شەوی رابردووی كلاسیكۆ بڕیاری كۆتایی لەبارەی داهاتووی چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری ئیسپانی یانەكەیان دەدرێت.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە سعوودیە رووبەڕووبوونەوە و یارییەكەش بە بردنەوەی بارسا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ كۆتاییهات.

رافینیا دوو گۆڵ و لیڤاندۆڤسكی گۆڵەكانی بارسێلۆنایان كرد و ڤینیسیۆس جونیۆر و گۆنزالۆ گارسیاش گۆڵەكانی ریال مەدریدیان كرد.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، چابی ئاڵۆنسۆ لە كارەكەی بەردەوام دەبێت و دوورناخرێتەوە.

لە ناو ریال مەدرید پێیان وایە شێوازی یارییكردنی ریال مەدرید بەرەو باشتر دەڕوات و یانەكەش كاردەكات بۆ ئەوەی شتەكان لەگەڵ ئاڵۆنسۆ باشتر بكات.

یەكەم كار باشتركردنی توانای جەستەیی یاریزانان و وەستاندنی پێكانەكانە.

ریال مەدرید بە جیاوازی چوار خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button