دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ئێڤەرتن بەرگریكارێكی ئارسیناڵی دەوێت و ئاستۆن ڤیلا چەند یاریزانێک بە ئامانج دەكات
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ئێڤەرتن چاوی لە بەرگریكارێكی ئارسیناڵە، دۆرتموند یاریزانێكی سیتیزنی دەوێت و دوو یانەی پرێمەرلیگ جاكۆبۆ رامۆنیان دەوێت.
ئێڤەرتن گفتوگۆكانی بۆ گواستنەوەی بێن وایت بەرگریكاری باڵی راستی ئارسیناڵ دەستپێكردووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر.
بۆڕووسیا دۆرتموند چاودێری بارودۆخی ئۆسكار بۆب یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی دەكات – فلۆریان پلێتینبێرگ.
تۆتنهام و ئاستۆن ڤیلا كێبڕكێی بەدەستهێنانی تواناكانی كۆنۆر گالاگێر یاریزانی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدرید دەكەن – تیم تۆک.
ئاستۆن ڤیلا گرنگی بە گواستنەوەی ویلیام ئۆسولا هێرشبەری دانیماركی یانەی نیوكاسڵ یونایتد دەدات – تۆک سپۆرت.
لیڤەرپوول و چێڵسی بە ئاستی جاكۆبۆ رامۆن بەرگریكاری یانەی كۆمۆ سەرسامن و چاودێری ئاستی یاریزانەكە دەكەن – كۆت ئۆفساید.
پاریس ئێف سی دەیەوێت لە مێركاتۆی زستانەدا ماتیاس تێل لە تۆتنهامەوە بگوازێتەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ.
دایۆت ئۆپامیكانۆ بەرگریكاری بایرن میونشن سەرەڕای گرنگیپێدانی لەلایەن ریال مەدرید تاوەكو 2031 لە بایرن میونشن دەمێنێتەوە – فیچاخێس.
