Loading...
کوردستان

رزگارى دوو یاریزانى پیشەگەرى گواستەوە ریزەکانى

ئەستێرەیەکى شێروانەش پەیوەندى بە تیپەکەوە کرد

Yariga App

یاریگا –

بۆ ئامادەکارى قۆناخى دووەمى خولى نایابى کوردستان، رزگارى دوو یاریزانى پیشەگەرى گواستەوە ریزەکانى.

پێش ئەوەى راهێنەر بۆ تیپەکەى دەستنیشان بکات، رزگارى دوو یاریزانى پیشەگەر و ئەستێرەبەکى شێروانەى گواستەوە ریزەکانى، محەمەد عیزەت، ناوەڕاستکارى پێشووى شێروانە دواى ئەوەى ماڵئاوایى لە شێروانە کرد، بە فەرمى بۆ قۆناخى دووەمى خولى نایابى کوردستان گرێبەستى لەگەڵ رزگارى واژۆکرد.

کارگێڕى رزگارى سەرکەوتوو بوون لە گرێبەست کردن لەگەڵ دوو هێرشبەرى کۆتدیڤوارى، ماگبى جۆنیۆر و کریست ئیزیکیاس لە قۆناخى دووەمى خولى نایابى کوردستان رابەرایەتى هێلى هێرشبەرى رزگارى دەکەن.

ئەم گرێبەستانە لە کاتێکداىە کە رزگارى تا ئێستا راهێنەرى بۆ تیپەکە دەستنیشات نەکردووە لە دواى دەستلەکارکێشانەوەى هۆگر عەبدوڵاى راهێنەرى پێشووى تیپەکە، بە گوێرەى زانیارییەکانى تۆڕى وەرزشى یاریگا سەڵاح مەحمود نزیکە لە وەرگرتنى ئەرکى راهێنەرایەتى رزکارى بۆ قۆناخى دووەمى خولى نایابى کوردستان.

رزگارى لە کۆى ١١ یاریى ١٣ خاڵى بە دەستهێنا و بە ریزبەندى حەفتەم کۆتایى بە قۆناخى یەکەمى خولى نایابى کوردستان هێناز

 

 

 

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button