پاداشتی خەیاڵی لە بزنسمانێکی نەیجیری بۆ یاریزانانی هەڵبژاردەکەیان دانراوە

یاریگا –
بزنسمانێکی نەیجیری دێتە سەر هێڵ و پاداشتی خەیاڵی بۆ یاریزانانی تیمی هەڵبژدەی وڵاتەکەی تەرخانکردووە لە ئەگەری بەدیهێنانی مەرجی ئەو سەرمایەدارە کە ئێستا گەیشتوونەتە چوارگۆشەی زێڕینی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا.
لە چەند رۆژی رابردوودا زانیارییەکان باسیان لەوەدەکرد یاریزانانی “سوپەر ئیگڵ” گوایە بڕیاری بایکۆتکردنی یارییەکەی جەزائیریان لە چارەکی کۆتایی دابوو بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانیانەوە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەیانەوە. بەڵام یارییەکەیان ئەنجامدا و بە دوو گۆڵی بێ وەڵامیش براوەبوون.
هۆکارێکی سەیر؛ یاریزانەکانی نەیجیریا بایکۆتی یاریی داهاتوویان دەکەن
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە وەرزشییەکان، بزنسمانێکی نەیجیری بۆ یاریی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر مەغریب، ئەم پاداشتە ماددیانەی بۆ یاریزانان دیاریکردووە:
- 500 هەزار دۆلار بۆ بردنەوە لە مەغریب لە چوارگۆشەی زێڕین
- بۆ هەر گۆڵێک 50 هەزار دۆلار
- بردنەوەی نازناوەکە یەک ملیۆن دۆلار
- هەر گۆڵێک لە فیناڵ 100 هەزار دۆلار
Un homme d’affaires nigérian va offrir des 𝗥𝗘́𝗖𝗢𝗠𝗣𝗘𝗡𝗦𝗘𝗦 aux joueurs de Nigeria. 🇳🇬😳
– 𝟱𝟬𝟬 𝟬𝟬𝟬$ pour la victoire en demi-finale
– 𝟱𝟬 𝟬𝟬𝟬$ pour chaque but face au Maroc– 𝟭 𝟬𝟬𝟬 𝟬𝟬𝟬$ si victoire en finale
– 𝟭𝟬𝟬 𝟬𝟬𝟬$ pour chaque but en finale pic.twitter.com/w6anfqR3wX— ᴍᴏᴜɴᴛᴀᴋʜᴀʙ ғᴏᴏᴛ 🇲🇦 (@MountakhabFoot) January 11, 2026
نەیجیریا لە ئەگەری تێپەڕاندی مەغریبی خاوەن ماڵ، رووبەڕووی براوەی میسڕ یان سەنیگال دەبێتەوە.



