Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاسعوودیەگرنگترین

پێرێز خەزێنەی ریاڵ مەدرید بۆ تێکشکاندنی بارسێلۆنا دەکاتەوە

بزانە هەر یاریزانێکی ریاڵ ئەگەر لە بارسێلۆنا ببەنەوە چەند وەردەگرێت؟

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو چاوەکان لەسەر یاریگای ئینما له‌ جه‌دەی سعودیە دەبن، کاتێک یەکەم کلاسیکۆی 2026 لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا بەیەک دەگەیەنێت.

بۆ یاریزانانی یانەی شاهانە، یارییەکە تەنیا لەسەر نازناو نییە، بەڵکو لەسەر پاداشتێکی دارایی گەورەشە کە سەرۆکی یانەکە بۆی ئامادە کردوون.

پێرێز پاداشتەکەی بەرزکردەوە

بەپێی نەریتی یانەکە، فلۆرێنتینۆ پێرێز لە سەرەتای وەرزدا لەگەڵ کاپتنەکانی تیپەکە لەسەر بڕی پاداشتەکان رێکدەکەوێت، بۆ جامی سوپەر، سەرەتا بڕیار بوو ئەگەر جامەکە بەرز بکەنەوە هەر یاریزانێک بڕی 150 هەزار یۆرۆ وەربگرێت .

بەڵام بەپێی زانیارییەکان، پێرێز بڕیاریداوە بەخششەکەی زیاد بکات، ئەگەر ئەمشەو لە بارسێلۆنا ببەنەوە، هەر یاریزانێک بڕی 200 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت.

&n

bsp;

گرەو لەسەر مانەوەی چابی ئاڵۆنسۆ

جگە لە پارەکە، چارەنوسی چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەریش لەسەر ئەم یارییە وەستاوە. سەرەتایەکی پڕ لە گومان بۆ پڕۆژەکەی ئاڵۆنسۆ، بردنەوەی سوپەر تاکە رێگایە بۆ بێدەنگکردنی رەخنەکان.

دۆڕان بە بارسێلۆنا لەوانەیە ببێتە کۆتایی چیرۆکی ئاڵۆنسۆ لە مەدرید، هەر بۆیە پێرێز دەیەوێت بە پارە ورەی یاریزانەکان بۆ لوتکە بەرز بکاتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button