Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ریال مەدرید V بارسێلۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی لووتكە و لە كلاسیكۆی زەوی بارسێلۆنا و ریال مەدرید رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی هەولێر بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە یاریگای شاری وەرزشی شا عەبدوڵڵا لە جەدە، لە یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی یەک ببنەوە.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بارسێلۆنا لە یاریی پێش كۆتایی بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لە ئاتلێتیک بیلباو بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا.

لە بەرامبەردا ریال مەدرید لە قۆناخی پێش كۆتایی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئاتلێتیكۆ مەدریدی بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی پاڵەوانییەتیەكە.

هەردوو یانە لە گەڕی دەیەمی ئەم وەرزەی لالیگا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ رووبەڕوو بوونەوە و ریال مەدرید یارییەكەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لێبردەوە.

زانیاری یاریی

هەردوو یانە لە مێژوودا 262 جار رووبەڕووبوونەتەوە، لە 107 یاریی ریال مەدرید براوە بووە، بارسێلۆنا 104 یاریی و 51 یارییش یەكسان بوون.

لیۆنێل مێسی بە 26 گۆڵ گۆڵكاری رووبەڕووبوونەوەكانی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنایە.

لە كۆتا پێنج رووبەڕووبوونەوەی نێوانیان ریال مەدرید تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە.

نۆ یارییە لەسەر یەک لەسەرجەم پاڵەوانیەتیەكان بارسێلۆنا دەیباتەوە.

پێنج یارییە لەسەر یەک لەسەرجەم پاڵەوانیەتیەكان ریال مەدرید دەیباتەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بارسێلۆنا بە بێ كریستێنسن، گاڤی، تێر شتیگن و ئاراوخۆ رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا ریال مەدرید بە بێ ئیدێر میلیتاو، براهیم دیاز رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە و بەشدارییكردنی كیلیان ئێمباپێ و رودیگەر گومانی لەسەرە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا

گارسیا

كۆندێ، كوبارسی، جێرارد مارتن، بالدێ

پێدری، ئێریک گارسیا

لامین یامال، لۆپێز، رافینیا

لیڤاندۆڤسكی

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

ڤاڵڤێردی، ئاسێنسیۆ، رودیگەر، كارێراس

كاماڤینگا، چوامینی، بێڵینگهام

رۆدریگۆ، گارسیا، ڤینیسیۆس

بابەتی زیاتر

Back to top button