دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ بارسێلۆنا بڕیار لەسەر راشفۆرد دەدات و چێڵسی واز لە ڤینی ناهێنێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
بارسێلۆنا دەیەوێت پارێزگاری لە یاریزانێكی بكات، ئاستۆن ڤیلا ئەستێرەیەكی ئینگلیزی دەكاتە ئامانج و یونایتد راهێنەری داهاتووی یەكلاییكردەوە.
بارسێلۆنا دەیەوێت ماركۆس راشفۆرد كە بە خواستن لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە یانەكەیانەوە كردووە لە ریزەكانی بهێڵێتەوە – ئاتلێتیک.
ئاستۆن ڤیلا دەیەوێت تامی ئابراهام لە بێشیكتاشەوە بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی – تێلیگراف.
نیوكاسڵ یونایتد دوای پێكانەكەی فابیان شار بەرگریكاری یانەكەی دەیەوێت جۆرجیۆ سكالڤینی بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی – تیم تۆک.
چێڵسی لە گواستنەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پئش ركابەرەكانی كەوتووە – فیچاخێس.
ئۆلیڤیێ گلاسنەر لە پێشەنگی لیستی مانچێستەر یونایتد دایە، بۆئەوەی ئەركی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەیان وەربگرێت – كۆت ئۆفساید.
مانچێستەر یونایتد هیوادارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووە بۆی روونبێتەوە بە درێژایی وەرز كێ راهێنەرایەتیان دەكات – espn.
