Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

ریال و بایرنی رەتكردەوە؛ ئەستێرەیەک گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپوول نوێدەكاتەوە

دەیەوێت لە یانەكەی بەردەوام بێت

Yariga App

یاریگا –

دۆمینیک سۆبۆسلای، ئەستێرەی هەنگاری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەیەوێت لە یانەكەی بەردەوام بێت.

سۆبۆسلای لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی لایپزیگەوە بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی لە هاوینی 2028 بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی كۆت ئۆفساید، دۆمینیک سۆبۆسلای گەیشتووەتە رێككەوتنی سەرەتای و گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپوول نوێدەكاتەوە.

هەریەک لە یانەكانی ریال مەدرید و بایرن میونشن گرنگیان بە گواستنەوەی ناوەڕاستكارە هەنگارییەكە دەدا، بەڵام بڕیاری مانەوەی لە ئانفیڵد داوە.

سۆبۆسلای یاریزانێكی گرنگی پێكهاتەی لیڤەرپوولە و ئارنە سڵۆتی راهێنەر لە چەند شوێنێكی یاریگا یاریی بە یاریزانەكە دەكات.

سۆبۆسلای لەم وەرزەدا بەشداری 27 یاریی كردووە و توانیویەتی پێنج گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.

لەگەڵ لیڤەرپوول بەشداری لە 121 یاریی كردووە و توانیویەتی 20 گۆڵ بكات و 19 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button