Loading...
دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ئارسیناڵ بەرگریكارێكی دەوێت و سێ راهێنەر لە لیستی كورتی مانچێستەر یونایتددان

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی بەرگریكارێک دەستپێكردووە، ئاستۆن ڤیلا دەیەوێت ئەستێرەیەک بگەڕێنێتەوە پرێمەرلیگ و سێ راهێنەر لەلایەن مانچێستەر یونایتدەوە چاودێری دەكرێن.

ئارسیناڵ چاودێری تینۆ لێڤرامێنتۆ بەرگریكاری یانەی نیوكاسڵ یونایتد دەكات – سەن.

ئاستۆن ڤیلا دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ كۆنۆر گالاگێر یاریزانی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدرید واژۆ بكات و یاریزانەكە بگەڕێنێتەوە پرێمەرلیگ – تۆک سپۆرت.

ئاتلێتیكۆ مەدرید بۆ دەستبەرداربوون لە كۆنۆر گالاگێر داوای 35 ملیۆن پاوەند دەكات – دەیلی مەیڵ.

دۆمینیک سۆبۆسلای بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپوول گەیشتە رێككەوتن و گرنگیپێدانی ریال مەدرید و بایرن میونشنی رەتكردەوە – كۆت ئۆفساید.

تۆماس تۆخێل، كارلۆ ئانچێلۆتی و ماوریسیۆ پۆچێتینۆ لە لیستی كورتی مانچێستەر یونایتددان، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكە وەربگرن – میرەر.

یوڤێنتوس هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی بێرنارد سیلڤا دەستپێكردووە و دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا كاتێک گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەسەردەچێت بیگوازێتەوە – فیچاخێس.

بارسێلۆنا دەیەوێت ماركوس راشفۆرد بۆ وەرزی داهاتووش لە ریزەكانی یانەكەی بهێڵێتەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ.

جێنوا دەیەوێت بینتۆ گۆڵپارێزی نەسڕ بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی – فابریزیۆ رۆمانۆ.

سێڤییا، لازیۆ و بۆڵۆنیا هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی ناتان پاتێرسن دەستپێكردووە – سكای سپۆرتس.

بابەتی زیاتر

Back to top button