
یاریگا –
دواى یەکسان بوونەکەیان بەرامبەر ئەمانەى بەغدا، راهێنەرى زاخۆ لە ئاستى یاریزانەکانى ڕازى نیە و دەڵێت ئەمە کەسایەتى پاڵەوان بوون نیە.
لە گەرى 11ـى خولى ئەستێرەکانى عێڕاق، زاخۆ لە نێو یاریگا و لە بەردەم هاندەرانى خۆى بە ئەنجامى 2 – 2 لەگەڵ ئەمانەى بەغدا بەکسان بوو، جارێکى دیکە زاخۆ لەم یارییەدا لە خولەکى 55ـەوە بە 10 یاریزان یارییەکەى تەواو کرد دواى کرانە دەرەوەى مەهدى کامل بە کارتى سوور، زاخۆ لە خولەکى 90 + 8 بە لێدانى سزا گۆڵى یەکسان بوونى تۆمار کردەوە.
ویسام رزق، ڕاهێنەرى زاخۆ دواى یارییەکە یاریزانەکانى تاوانبار کرد و دەڵێت لە ئاستیان رازى نیم، راهێنەرە قەتەڕیەکە زیاتر گووتى:
لە گێمى یەکەم دەمانتوانى یارییەکە یەکلا بکەینەوە، بەڵام هەلەکانمان لە دەست دەدا، کارتە سوورەکە کاریگەرى لەسەر ئیمە دروستکرد، رازى نیم لە ئاستى یاریزانەکانم چونکە ئەمە ئاست و کەسایەتى یانەیەک نیە کێبرکێى ریزبەندییەکانى پێشەوە بکات، دەتوانین قەرەبووى بکەینەوە و پێویستە ئەم یارییەش لەبیر بکەین، چارەسەرى کێشەکان دەکەین و جارێکى دیکە باشتر دەبین.
چوارەم یارییە بە دواى یەک زاخۆ سەرکەوتن بە دەست ناهێنێت، دواى سەرکەوتنى نەفت بەرامبەر دیالا، بەم یەکسان بوونە زاخۆ کەوتە ریزبەندى 10ـى خولى ئەستێرەکانى عێراق و یاریى داهاتووش لە بەغدا رووبەڕووى کارەبا دەبێتەوە.