
یاریگا –
هێرشبەرێکى رانیە ریزى تیپەکەى جێهیشتووە و ئەندامێکى دەستەى کارگێریش هۆکارى ڕۆیشتنى یاریزانەکە ئاشکرا دەکات.
ئەیمەن ڕەعد، هێرشبەرى ڕانیە بەبێ ئاگادارى دەستەى گارگێڕى یانەکە ریزى تیپەکەى جێهیشتووە، یاریزاتەکە بۆ پشوو گەڕاوەتەوە بەغدا بەڵام لەگەڵ یانەیەکى تر گەیشتۆتە رێککەوتن و پێدەچێت نەگەڕێتەوە رانیە، دەربارەى ئەم بابەتە تۆڕى وەرزشى یاریگا پەیوەندى بە بێستون ئیبراهیم، ئەندامى دەستەى کارگێرى رانیەوە کرد و گووتى:
دوێنێ مووچەمان بە ئەیمەن داوە و سێ ملیۆن دیناریشمان وەک پێشەکى گرێبەستەکەى بۆ قۆناخى دووەمى خولى نایابى کوردستان پێداوە، وەک سەرجەم یاریزانەکانى تر بۆ پشوو گەڕاوەتەوە و ئیستا زانیاریمان پێگەیشتووە کە یاریزانەکە لەگەڵ بەلەدیەى مووسڵ گەیشتۆتە ڕێککەوتن، تا ئێستاش بە تەواوى بابەتەکەمان بۆ ڕوون نەبۆتەوە.
لە گواستنەوەى زستانەى وەرزى ڕابردوو ئەیمەن ڕەعد گرێبەستى لەگەڵ راتیە واژۆ کرد، لە قۆناخى یەکەمى خولى نایابى کوردستان بۆ ئەم وەرزە سێ گۆڵى تۆمارکردووە و دووەم گۆڵکارى تیپەکەیە دواى محەمەد هاوار کە پێنج گۆڵى تۆمار کردووە.



