
یاریگا –
گابریێل مارتینێلی، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی دوای رووداوەكانی شەوی رابردوو داوای لێبوردن لە كۆنۆر برادلی دەكات.
شەوی رابردوو ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوولی كرد و یارییەكە بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا بە یەكسان بوون كۆتاییهات.
🗣| What Gabriel Martinelli did to the injured Bradley during the Liverpool match was honestly one of the most disgraceful moments I’ve seen this season.
A player was clearly hurt, struggling to get up, and instead of showing even the most basic human decency, Martinelli… https://t.co/2ozU24kABq pic.twitter.com/oyl7qHqB13
— Mufc Yuto (@Mufc_Yuto) January 9, 2026
لە خولەكی سێی كاتی زیادكراوی گێمی دووەمدا كۆنۆر برادلی تووشی پێكان دەبێت و گابریێل مارتینێلی بەشێوازێكی دوور لە گیانی وەرزشی مامەڵە لەگەڵ بەرگریكارەكەی رێدز كرد.
دوای یارییەكە گابریێل مارتینێلی لە ستۆری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام داوای لێبوردن لە برادلی دەكات:
من و کۆنۆر نامەمان بۆ یەکتر ناردووە داوای لێبوردنم لێ کردووە. بەڕاستی لەو ساتەدا (لە گەرمەی کێشمەکێشەکەدا) تێنەگەیشتم کە ئەو بەو شێوەیە بە سەختی بریندار بووە.
دەمەوێت بڵێم زۆر داوای لێبوردن دەکەم بۆ کاردانەوەکەم. دووبارە باشترین ئاواتەکانم بۆ کۆنۆر دەنێرم بۆ ئەوەی زوو چاک بێتەوە.
ئارسیناڵ بە كۆكردنەوەی 49 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت و لیڤەرپوولیش بە 35 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت.



