Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ عومەر مەرمووش مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت؟

بڕیاری كۆتایی داوە

Yariga App

یاریگا –

عومەر مەرمووش، ئەستێرەی میسڕی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بڕیاری كۆتایی لەسەر داهاتووی خۆی لەگەڵ مانچێستەر سیتی داوە.

عومەر مەرمووش لە گواستنەوەكانی زستانەی 2025 لە ریزەكانی ئاینتراخت فرانكفۆرتەوە بە بەهای 75 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد.

گرێبەستەكەی مەرمووش لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە هاوینی 2029 بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی فلۆریان پلێتنبێرگ، عومەر مەرمووش لەم قۆناخەی ئێستادا هیچ پلانێكی بۆ جێهێشتنی مانچێستەر سیتی نییە و نایەوێت لە مێركاتۆی زستانەدا یانەكەی جێبهێڵێت.

ئەستێرە میسڕییەكە دەیەوێت لە سیتیزن بمێنێتەوە و شەڕ بۆ پێكهاتەی سەرەكی بكات تاوەكو بتوانێت جێگای خۆی لە پێكهاتەی پێپ گواردیۆلا بكاتەوە.

عومەر مەرمووش ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی میسڕ بەشداری یارییەكانی جامی ئەفریقا دەكات و لە قۆناخی چارەكی كۆتایی رووبەڕووی كۆتدیڤوار دەبنەوە.

مەرمووشی 26 ساڵان لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەشداری 40 یاریی كردووە و توانیویەتی نۆ گۆڵ بكات و چوار گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button