
یاریگا –
ئارسیناڵ دەچێتە كێبڕكێی گواستنەوەی بەرگریكارێک، ئەستێرەیەک نایەوێت مانچێستەر سیتی جێبهێڵێت و ریال مەدرید یاریزانێكی بۆ فرۆشتن داناوە.
ئارسیناڵ ئامادەیە بچێتە كێبڕكێی گواستنەوەی مارک گێی ئەستێرەی یانەی كریستاڵ پاڵاس – میرەر.
مانچێستەر سیتی دڵنیایە لەوەی لە گواستنەوەی مارک گێی لە ركابەرەكانی دیكەی دەباتەوە – دەیلی ستار.
تۆتنهام لەگەڵ سۆزا بەرگریكاری باڵی چەپی یانەی سانتۆس و هەڵبژاردەی بەڕازیل گەیشتە رێككەوتنی كۆتایی – فابریزیۆ رۆمانۆ.
وۆڵڤز دووپاتیكردەوە ماتیۆس مانێ هێرشبەری ئینگلیزی یانەكەی بە هیچ نرخێک بۆ فرۆشتن نییە – دەیلی مەیڵ.
عومەر مەڕمووش هیچ پلانێكی نییە لە مێركاتۆی زستانەدا مانچێستەر سیتی جێبهێڵێت و دەیەوێت لە یانەكەی بمێنێتەوە و شەڕ بۆ پێكهاتەی سەرەكی بكات – فلۆریان پلێتنبێرگ.
ریال مەدرید ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی نیكۆ شلۆتێربێک بەرگریكاری یانەی بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەپمانی دەربڕی و یانەكەش نرخی بەرگریكارەكەی بە 50 ملیۆن یۆرۆ داناوە – بێڵد.
مانچێستەر سیتی ئارەزووی گواستنەوەی مایكڵ كایۆدی بەرگریكاری یانەی برێنتفۆرد دەكات – كۆت ئۆفساید.
ریال مەدرید ئامادەیە لە مێركاتۆی زستانەدا ئانتۆنیۆ رودیگەر بە 10 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت و یانەكانی چێڵسی و پاریس سانجێرمان ئارەزووی گواستنەوەی دەكەن – فیچاخێس.


