Loading...
عێراقکوردستان

عەبدولغەنی شەهد: خولى ئەستێرەکانی عێڕاق لەسەرەتایە و ئێمە لەسەر ڕێگا راستەکەین

دهۆک لە یاریگای خۆی رووبەڕووی مینا دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

دهۆک لە یاریگاى خۆی بەرامبەر مینا یاریى دەکات و راهێنەرى تیپەکەش دەڵێت هێشتا خولى ئەستێرەکانى عێراق لەسەرەتایە و ئێمەش لەسەر ڕێگا راستە کەین.

هەینی ( 9ـى کانوونى دووەمی 2026 ) لە گەڕى 11ـى خولى ئەستێرەکانی عێڕاق، دهۆک لەیاریگاى خۆی کاتژمێر 3ـى ئێوارە رووبەڕووی مینا دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییە دهۆک دەتوانێ سوود لە هەریەک عەلا عەباس و حەمود مشعان و یوسف بن سۆدە یاریزانانی نوێى تیپەکە وەربگرێت مونتەزەر محەمەد بە هۆى وەرگرتنى کارتی سوور لە یاریى رابردوو ناتوانێ بەرامبەر مینا ىاریى بکات.

عەبدولغەنى شەهد، راهێنەرى دهۆک دەربارەى ئامادەکارى تیپەکەى بۆ یارییەکە راىگەیاند:

یارییەکەى مینا بۆ ئێمە زۆر گرینگە، پێویستە ئەنجامێکى باش بە دەست بهێنین، خولەکە هێشتا لە سەرەتایە و ئێمەش لە سەر رێگا ڕاستەکەین و پێویستە بەردەوام بین، هاندەران پاڵپشتیکارێکی باشن هیوادارم بەڕێژەیەکى زۆر ئامادەبن، هەوڵمانداوە بە خێرایى گونجاندن لە نێوان یاریزانە تازەکان لەگەڵ تیپەکە دروست بکەین.

هەڵۆکانى چیا سێ یاریی ڕابردوویان بە سەرکەوتن کۆتایى پێهێناوە، لە 10 یاریى 14 خاڵیان  کۆکردۆتەوە لە ریزبەندى 11ـى خولى ئەستێرەکانى عێڕاق دێت، یاریى داهاتوش لە یاریگاى فڕانسۆ هەریرى لە کلاسیکۆى کوردستان رووبەڕووی هەولێر دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button