Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئاڵۆنسۆ: گوێم لێبوو سیمیۆنی چی بە ڤینیسیۆس وت

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە جامی سوپەری ئیسپانیا بەربەستی ئاتلێتیکۆی تێپەڕاند دوای بردنەوەی لە هاوشارییەکەی 2-1 لەسەر خاکی سعوودیە لەو یارییەی کە تێیدا دیمەنی ڕووبەڕووبوونەوە و دەمەقاڵێی ڤینیسیۆس جوانیۆر و دیێگۆ سیمیۆنی بەشێکی رۆشناییەکانی بۆلای خۆی راکێشت.

ریال لە خولەکەکانی 2 و 55 لە رێگەی ڤاڵڤێردی و رۆدریگۆ پێشکەوتن پێش ئەوەی تیمەکەی سیمیۆنی لە رێگەی سۆرلۆس لە خولەکی 58 تاکە گۆڵەکەی ئاتلێتیکۆی تۆمارکرد. بەو ئەنجامەش ریال سەرکەوت بۆ فیناڵی جامەکە بۆ رووبەڕوونەوەی بارسێلۆنا کە ئەمەیان لەسەرپشتی ئاتلێتیک بیڵباو خۆی گەیاندە کۆتایی.

دەمەبۆڵەی ڤینیسیۆس و سیمیۆنی دوای ئەوە دروستبوو کاتێک لە خولەکی 81 چابی ئاڵۆنسۆ گۆڕانکاریی بە ئەستێرە بەڕازیلیەکەی کرد، بەگوێرەی قسەی راهێنەرە ئیسپانییەکەی مەدرید، گوێی لە قسەی نالایەقی سیمیۆنی بووە بە ڤینی وتووە بەڵام ئاڵۆنسۆ ناوەڕۆکەکەی ئاشکرا بەکرد و وتی

من هەوڵدەدەم بەڕێزبم لەگەڵ یاریزانەکانی تیمی دژبەر، زۆرجار هەر قسەیان لەگەڵدا ناکەم. گوێم لێبوو سیمیۆنی چی بە ڤینیسیۆس وت. ئەوەی وتی نموونەیەکی باش نییە بۆ گیانی وەرزشیی. ئەوەی وتی هیچ بە دڵم نەبوو. قبووڵکراو نییە. نابێ بەو شێوە قسە بکەیت.

کادێنا کۆپ بەشێک لەو قسانەی سیمیۆنی ئاشکراکردووە کە بووەتەهۆی هەڵچوونی هێرشبەرەکەی مەدردید، بەوەی گوایە پێی وتووە “ڤینی، من پێرێز دەرتدەکات. ئەو قسەیەمت لەبیر بێت!”

بابەتی زیاتر

Back to top button