داواکارییەکی قورس لە یەکێتی تۆپی پێی کامیرۆن بەر لە یارییەکەی مەغریب

یاریگا –
یەکێتی تۆپی پێی کامیرۆن بەر لە یارییە چارەنوسسازەکەیان بەرامبەر مەغریب داواکارییەکی قورسی هەیە.
ئەمڕۆ کاتژمێر 10 بە کاتی هەرێمی کوردستان هەردوو هەڵبژاردەکە لە میانی چارەکی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. کە هەردوکیان پاڵێوراوی بەهێزن بۆ بردنەوەی نازناوەکە.
بەپێی زانیارییەکان کە میدیا جیاوازەکان بایەخیان پێداوە، یەکێتی تۆپی پێی کامیرۆن داوای گۆڕینی ناوبژیوانە میسڕیەکەی یارییەکەی ئەمڕۆی کردووە.
تا ئێستا ئەمین عومەر لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی کیشوەری ڕەش بۆ بەڕێوەبردنی ئەو یارییە قورسە دەستنیشانکراوە. بەڵام کامیرۆن ئەوە بە ناوبژیوانێکی بێ لایەن نابینێت، ئەوەش بەهۆی هاونەتەوەبوونی لەگەڵ مەغریب.
میدیاکان زانیویانە کامیرۆن تەنها داخوازیی نییە، بەڵکوو رەتیدەکاتەوە هەر ناوبژیوانێکی دیکەی عەرەب بۆ یارییەکەیان بەرامبەر مەغریب دەستنیشان بکرێت.
Le Cameroun a 𝗥𝗘́𝗖𝗟𝗔𝗠𝗘́ le changement de l’arbitre égyptien pour le match de demain, et 𝗥𝗘𝗙𝗨𝗦𝗘 qu’un autre arbitre arabe soit nommé à la tête de la rencontre. 🇨🇲😳
🗞️ @vvzfoot pic.twitter.com/rpbKvUA6Vj
— ᴍᴏᴜɴᴛᴀᴋʜᴀʙ ғᴏᴏᴛ 🇲🇦 (@MountakhabFoot) January 8, 2026



