
یاریگا –
سێ یانە لە گەڕى رابردووى خولى پلە یەکى کوردستان یاریى خاوێنیان کردووە و لە گێمى دووەمى یارییەکانیش زۆرترین گۆڵ تۆمارکراوە.
لە کۆى هەشت یاریى گەڕى رابردووى خولى پلە یەکى کوردستان ١٦ گۆڵ تۆمار کراوە، پێنج گۆڵ لە گێمى یەکەم و ١١ گۆڵیش لە گێمى دووەم کراوە، ئەحمەد سەرتیپ، یاریزانى هەولێر خێراترین گۆڵى گەڕەکەى لە خولەکى حەفت بەرامبەر شێخان تۆمارکرد، گەورەترین ئەنجامیش دهۆک بە دەستىهێنا و 5 – 0 لە تەناهى بردەوە.
هەشت گۆڵپارێز لە گەڕى شەشەمى خولى پلە یەکى کوردستان کلین شیتیان کردووە، هەریەک لە یاسین ئیدریس لە بەردەڕەش، بارق عەبدولرەزاق لە زانکۆى جیهان، عەباس مەجید لە شەقڵاوە، سەرخێڵ حەسەن لە کفرى، ڕەوەند عەجیل لە هەولێر، ئەلەند خالید لە دهۆک، ئیبراهیم ججان لە سێمێل لەگەڵ وەلید سابر لە خاک کلین شیتیان کردوە و هیچ گۆڵێکیان لێ تۆمار نەکراوە.
لەم گەڕەدا ٢٨ کارتى زەرد و یەک کارتى سوور لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرز کراوەتەوە، هەریەک لە یانەکانى هەولێر و دهۆک و تەناهى یاریى خاوێنیان کردووە و هیچ کارتێکیان وەرنەگرتووە.



