بێڵێنگهام: تا مردن لەگەڵ ئەلۆنزۆ ین

جود بێڵینگهام متمانەی خۆی و یاریزانەکانی یانەکەی بۆ چابۆ ئەلۆنزۆ دووپاتدەکاتەوە بەر لە یاری ئەمشەوی یانەکەیان بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ مەدرید.
بڕیار وایە لە سعوودیە و لە یاری پێش کۆتای جامی سوپەری ئیسپانیادا ئەمشەو ریاڵ مەدرید رووبەرووی رکابەرە سەرسەختەکەی ببێتەوە. زۆرێک پێیان وایە چابی ئەلۆنزۆ ئەگەر ئەمشەو بدۆڕێت ئەوا ئەگەری دوورخستنەوەی هەیە.
بەڵام بێڵینگهام بۆچوونی جیاوازە و وتی ”
کاتێک شتەکان باش ناڕۆن، زۆر کێشە بە زۆر دروست دەکرێن. بەڵام تەنها ئێمە دەزانین لە ژووری خۆ گۆڕین چی روودەدات و ئەو دیکە تەنها بۆچوونە. هیچ گومانێک لەوەدا نیە کە هەموومان لەگەڵ راهێنەرین. ئەو کەسێکی ئەرێنییە و کاریگەرییەکی زۆر ئەرێنی لەسەرمان هەیە. هەموومان هەوڵ دەدەین باشتر ببین، تا مردن لەگەڵ راهێنەرین.
براوەی ئەم یارییە رووبەرووی بارسێلۆنا دەبێتەوە لە یاری کۆتاییدا کە وا بڕیارە ١١ی ئەم مانگە هەر لە سعوودیە ئەنجام بدرێت.



