Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بەرگریكارێک پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەكات

بەهای یاریزانەكە 50 ملیۆن یۆرۆیە

Yariga App

یاریگا –

نیكۆ شلۆتێربێک، بەرگریكاری ئەڵمانی یانەی بۆڕووسیا دۆرتموندی هەمان وڵات ریزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت.

شلۆتێربێک لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی فرایبورگەوە بە بەهای 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2027 بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی بێڵد، ئێستا ئەگەری پەیوەندیكردنی نیكۆ شلۆتێربێک بە ریال مەدریدەوە لە هەموو كاتێک زیاترە.

بۆڕووسیا دۆرتموند دەیەوێت یاریزانەكەی بە یانەیەكی دەرەوەی ئەڵمانیا بفرۆشێت.

یانە ئەڵمانییەكە بۆ دەستبەرداربوون لە بەرگریكارە 26 ساڵانەكەی داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەكات.

شلۆتێربێک لەم وەرزەدا 18 یاریی كردووە و توانیویەتی یەک گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button