Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

گورزێكی كاریگەر؛ ئەستێرەیەكی ریال مەدرید لە یارییەكەی ئەمشەو بێبەش دەبێت

ئاڵۆنسۆ بەرگریكارێک لەدەستدەدات

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی یانەی ریال مەدرید بۆ یارییەكەی ئەمشەو بەرگریكارێک لەدەستدەدات.

وابڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 22:00بە كاتی هەولێر ریال مەدرید و ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای شاری وەرزشی شا عەبدوڵڵا لە جەدە لە میانی یارییەكانی قۆناخی پێش كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕوو ببنەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی كۆپێ، ئانتۆنیۆ رودیگەر بەهۆی هەستكردن بە ئازار لە ئەژنۆییدا گومان لە بەشداریكردنی لە یارییەكەی ئەمشەو بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید دەكرێت.

لە ئەگەری بەشدارینەكردنی رودیگەر لە یارییەكەی ئەمشەو ئەوا ئاسێنسیۆ و هاوسن لە دڵی بەرگری یاریی دەكەن.

بارسێلۆنا لە یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا چاوەڕێی براوەی نێوان ریال مەدرید و ئاتلێتیكۆ مەدرید دەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button