Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئارسیناڵ V لیڤەرپوول؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یاریی لووتكەی گەڕی 21 پرێمەرلیگ ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوول دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 21 پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئارسیناڵ لەم وەرزەدا ئاستێكی نایاب پێشكەش دەكات و بە جیاوازییەكی زۆر پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە.

لەم وەرزەدا لە كۆی 20 یاریی 15 یاریی بردووەتەوە سێ یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 48 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە.

لە بەرامبەردا رێدز لە كۆی 20 یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ تەنیا دە یاریی بردووەتەوە چوار یاریی یەكسان بووە و شەش یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 34 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت.

زانیاری یاریی

هەردوو یانە لە مێژوودا 236 جار رووبەڕووبوونەتەوە، لە 90 یاریی لیڤەرپوول براوە بووە، ئارسیناڵ 81 یاریی و 65 یاریی یەكسان بوون.

هیچ یانەیەک لە پرێمەرلیگ هێندەی لیڤەرپوول یاریی لە ئارسیناڵ نەبردووەتەوە 26 یاریی.

لیڤەرپوول دەیەوێت بۆ جاری هەشتەم هەردوو یاریی هاتن و چوونی پرێمەرلیگ لە ئارسیناڵ بباتەوە.

یارییەكەی ئەمشەو یەكەم یاریی پرێمەرلیگ لە نێوان ئارسیناڵ و لیڤەرپوول لە رۆژی پێنجشەممەدا دەبێت.

ئارسیناڵ لە كۆتا حەفت یاریی پرێمەرلیگ لە یاریگای خۆیدا لە سەرجەمیان براوە بووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئارسیناڵ بە بێ ریكاردۆ كالافیۆری، مۆسكوێرا و كای هاڤێرتز رووبەڕووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.

لیڤەرپوول بە بێ محەمەد سەڵاح، ئالێكساندەر ئیزاک، هۆگۆ ئێكیتیكێ، واتارۆ ئیندۆ و جیۆڤانی لیۆنی رووبەڕووی گەنەرز دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ

رایا

تێمبەر، سالیبا، گابریێل، هینكاپێ

ئۆدیگارد، زوبیمێندی، رایس

ساكا، یۆكێرێش، ترۆسارد

پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول

ئالیسن

برادلی، ڤان دایک، كۆناتێ، كێركێز

خراڤنبێرخ، جۆنس

سۆبۆسلای، ماک ئالیستەر، ڤیرتز

خاكپۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button