دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ بۆرنمس بەدوای شوێنگرەوەی سێمێنیۆ وێڵە و لیڤەرپوول بەرگریكارێكی دەوێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
بۆرنمس دەیەوێت شوێنگرەوەی ئانتۆنیۆ سێمێنیۆ بگوازێتەوە، گلاسنەر بڕیار لەسەر داهاتووی دەدات و لیڤەرپوول چاوی لە گواستنەوەی بەرگریكارەكەی كریستاڵ پاڵاسە.
بۆرنمس دەیەوێت ئیتان نوانێری هێرشبەری ئینگلیزی یانەی ئارسیناڵ بە خواستن بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی – ئێندیپێندت.
ئۆلیڤیێ گلاسنەر راهێنەری یانەی كریستاڵ پاڵاس دووپاتیكردەوە لە چەند هەفتەی داهاتوودا باسكردنی گرێبەستێكی نوێ لەگەڵ یانەكەی چڕتر دەكات – میرەر.
مارک گێی یاریزانێكی داواكراوی مێركاتۆی زستانە دەبێت و لیڤەرپوول ئامادەیە 20 ملیۆن پاوەند لە گواستنەوەی خەرجبكات – میرەر.
ئەیسی میلان هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی جۆ گۆمێز بەرگریكاری لیڤەرپوول و مۆرێیۆ بەرگریكاری نۆتینگهام فۆرێست دەستپێكردووە –كاڵچیۆ مێركاتۆ.
جۆن ستۆنز بەرگریكاری مانچێستەر سیتی لە كۆتا ساڵی گرێبەستەكەیدایە و گومان لە داهاتووی دەكرێت – تایمز.
ماریۆ بالۆتێلێ دەیەوێت پەیوەندی بە ئیتیفاقی ئیماڕاتییەوە بكات و پازدەیەمین یانە لە ژیانی خۆیدا تاقی بكاتەوە – گۆڵ.
مایک ماینان گۆڵپارێزی فەڕەنسی یانەی ئەیسی میلان نزیكە لەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێبكاتەوە – سكای سپۆرتس.
بایرن میونشن و دایۆت ئۆپامیكانۆ دەربارەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی گەیشتنە رێككەوتنی زارەكی – فابریزیۆ رۆمانۆ.
لیڤەرپوول بیر لە گواستنەوەی مەیسن گرینوود یاریزانی پێشووی مانچێستەر یونایتد و ئێستای مارسیلیا دەكاتەوە – فیچاخێس.


