ئایا ستەم لە حەکیم زیاشکرا بانگهێشتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا نەکرا؟ خۆی وەڵامدەداتەوە

یاریگا –
جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کە وڵاتی مەغریب میواندارێتیەکەی گرتووەتەئەستۆ، گەیشتووەتە چارەکی کۆتایی و وڵاتی خاوەن ماڵ بەبێ یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی مۆندیالی 2022ی پاڵێوراوێکی بەهێزە بۆ بردنەوەی جامەکە.
حەکیم زیاش، کە لە ماوەکانی رابردوودا رەگەزێکی گرنگی وەلید رەگڕاگی راهێنەر بوو، بۆ ئەم وەشانەی پاڵەوانێتیەکە بانگهێشت نەکرا. لە نوێترین چاوپێکەوتندا ئەستێرە 32 ساڵانەکە رەتیدەکاتەوە ستەمی لێکرابێت و بەوپەڕی لەخۆبوردوویی دان بە راستیەکدا دەنێت.
دیاترین لووتکەی ئاستی زیاش لەگەڵ ئایاکس 2016-2020 و پاشان چێڵسی لە 2020-2023 بوو. کۆتا وێستگەی ئەوروپیشی لەدوای 13 ساڵ لەو کیشوەرە، لەگەڵ یانەی گالاتاسەرای تورکی بوو پێش ئەوەی لە زستانی 2025 رووبکاتە ئەل دوحەیلی قەتەری و دواتر لە هەمان ساڵ گەڕایەوە بۆ وڵاتەکەی بۆ ریزەکانی ویداد.
زیاش لە بارەی بانگهێشتنەکردنی لەلایەن رەگڕاگیەوە بە گیانێکی تەواو وەرزشیەوە وتی
هۆکاری ئامادەنەبوونی لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، لەسەرووی هەمووشتێکەوە، هۆکارێکی لۆژیکی بوو. رەنگە ئەوەبێت کە لەم دوو ساڵەی دواییدا ئاستی باشم پێشکەش نەکردبێت تا جێگەی رەزامەندیی راهێنەری هەڵبژاردەی نیشتیمانیی بێت. بەلام لای من ئەوەیە هاوتیمەکانم جامەکە ببەنەوە تا ئەوکات هەموومان پێکەوە ئاهەنگبگێڕین.
🚨Hakim Ziyech sur sa non sélection :
« La raison de mon absence de la Coupe d’Afrique des Nations est, avant tout logique. Peut-être n’ai-je pas été suffisamment performant ces deux dernières saisons pour impressionner le sélectionneur. Le plus important, c’est que mes… pic.twitter.com/vtsWfjPkXr— SOCCER212 (@SCCR_212) January 7, 2026
مەغریب لە چارەکی کۆتایی لە ئەرکێکی قورسدا رووبەڕووی کامیرۆن دەبێتەوە کە ئەمەشیان پاڵێوراوێکی دیکەی نازناوەکەیە.



