Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

رۆمانۆ پێچەوانەی میدیا ئیسپانییەکان زانیاریی لەبارەی ڤینیسیۆس و چێڵسی بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە چەند کاتژمێری رابردوودا میدیا جیهانییەکان پشتبەست بە ئێل چیرینگیتۆی ئیسپانی هەوڵەکانی چێڵسیان بۆ گواستنەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر بڵاوکردەوە کە بڕی ئۆفەرەکە خەیاڵی بوو.

وەک کە سەرچاوە جیاوازەکاندا هاتبوو، ئەوەی یانە لەندەنیەکە ویستوویەتی بیخاتەسەر مێزی گفتوگۆ بۆ گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلیەکەی ریال مەدرید خۆی دەدا لە 150 ملیۆن یۆرۆ.

ئۆفەرێكی خەیاڵی؛ چێڵسی ئەستێرەیەكی ریال مەدریدی دەوێت

بەڵام فابریزۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو و ئاگەدار لە چالاکییەکانی گواستنەوەی یاریزان، سەرلەبەری ئەوەی لەسەر هەوڵەکانی بلووز بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ڤینی، بە درۆ دەخاتەوە.

رۆمانۆ نووسیویەتی هەواڵەکانی پەیوەست بە ڤینیسیۆس و چێڵسی هیچ بنەمایەکیان نییە.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە لە درێژەی زانیارییەکانیدا بە جەختکردنەوە نووسیویەتی کە نە گفتگۆ، نە ئۆفەر و نە هیچ مامەمەڵەیەک لەو باریەوە لەئارادا نییە.

سەبارەت نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی هێرشبەرەکە لەگەڵ یانە شاهانەکە، فابریزۆ ئاشکرایکردووە کە ئەو یاریزانە بەتەواوەتی بیری لای ریال مەدریدە و بابەتی گرێبەستەکەشی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button