
یاریگا –
جامی سوپەری ئیسپانیا کە لە وەرزی 1982-83ـوە دەستیپێکردووە، چیدیکە لە ئیسپانیا بەڕێوەناچێت.
لە سەرەتادا جامەکە لە مانگی 8ـدا لەنێوان براوەی لالیگا و جامی شای ئیسپانیا بە ئەنجامدانی دوو یاریی بەڕێوەدەچوو، بەڵام لە ساڵی 2018، بۆ یەکەم جار جامەکە لە دەرەوەی ئیسپانیا بەڕێوەچوو و یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا شێوازی بەڕێوەچوونی یارییەکانی گۆڕی و کردی بە یەک یاریی.
لە ساڵی 2019، سەرۆکی پێشووی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا، لویس رۆبیالێس، رێکەوتنێکی بە بڕی 240 ملیۆن یۆرۆ تا وەرزی 2024-25 لەگەڵ سعوودیە کرد و بۆ ماوەی شەش ساڵ میواندارێتی پاڵەوانێتییەکەی بەو وڵاتە سپارد، هەروەها گۆڕانکاریی گەورە لە شێوازی یارییەکان کرا، کە تێیدا یانە بەشداربووەکان بۆ چوار یانە زیادکران، پلەی یەکەم و دووەمی لالیگا بەرامبەر پلەی یەکەم و دووەمی جامی شا یاریی دەکەن، دواتر لە ساڵی 2021 گرێبەستەکە تاوەکو ساڵی 2029 نوێکرایەوە.

وەشانی ئەم ساڵی جامی سوپەری ئیسپانیا وەک ساڵانی رابردوو لە یاریگای ‘شاری وەرزشیی شا عبدالله’ لە جەددە بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا جێگای 62،345 هاندەر دەبێتەوە.
یاریگاکە میوانداری دوو یاریی پێشکۆتایی لە 7 و 8ـی مانگ دەکات، هەروەها یاریی کۆتایی جامەکە لە 11ـی مانگ لەو یاریگایە ئەنجامدەدرێت.

