Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ماتۆ گوێندۆزی یانەکەی جێهێشت بەرامبەر بە 29 ملیۆن یۆرۆ

Yariga App

ماتیۆ گوێندۆزی ناوەڕاستکاری فەڕەنسی یانەی لازیۆ بووە یەکێک لە گواستنەوە گرنگەکانی زستانە و بەرامبەر بە 29 ملیۆن یۆرۆ روویکردە فینارباهچەی تورکی.

گوێندۆزی یاریزانی پێشووی ئارسناڵ و مارسیلیا لە 2024دا پەیوەندی بە لازیۆوە کرد. لەم وەرزەدا لە کۆی 18 یاری خولی ئیتاڵی بەشداری لە 15 یارییان کردبوو بەڵام بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو یانەکەی جێهێشت.

فابریزیۆ رۆمانۆ هەواڵەکەی راگەیاند و ئاشکرایکرد  کۆی پاکێجی رێککەوتنەکە 29 ملیۆن یۆرۆیە، چاوەڕواندەکرێت لەم هەفتەیەدا بەفەرمی گرێبەستەکە واژۆبکرێت.

ماتیۆ  تەمەنی تەنیا 26 ساڵە و 14 یاری بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا ئەنجامداوە. چاوەڕواندەکرا ببێتە یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی فەڕەنسا بەڵام پێدەچێت زووتر لە وادەی خۆی، خۆری ناوبانگی ئاوا دەبێت.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button