Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کریستاڵ پاڵاس دەرگای رۆیشتن بە رووی بەرگریکارێکیدا دەکاتەوە

چاوەڕێی گرێبەستی گەورە دەکەن

Yariga App

یاریگا –

ئۆلیڤێی گلاسنەر، راهێنەری کریستاڵ پاڵاس ئاشکرایکرد کە رەنگە لەم مانگەدا مارک گێی، بەرگریکاری یانەکە بفرۆشن، ئەگەر یانەیەک گرێبەستێکی گونجاویان پێشکەشبکات.

بەرگریکارە 25 ساڵانییەکە لە کۆتایی وەرز گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و دەبێتە یاریزانێکی ئازاد، دەتوانێت بەخۆڕایی روو لە هەر یانەیەکی دیکە بکات کە بیەوێت، بەڵام راهێنەرەکە ئوستڕالییەکە ئاشکرایکردووە کە ئەگەر مانچێستەر سیتی گرێبەستێکی گەورە پێشکەشبکات، ئەوا گواستنەوەکە لەم مانگەدا روودەدات.

من ساویلکە نیم، ئەگەر گرێبەستێکی گەورەمان لە سیتییەوە بۆ بێت و مارک پێی رازی بێت، گواستنەوەکە دەکرێت.

ئۆلیڤێی گلاسنەر

پێشتر تۆڕی ئاتلێتیک لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکرد کە یانەی مانچێستەر سیتی دەیەوێت گێی لە مێرکاتۆی زستاندا بگوازێتەوە ریزەکانی، ئەمەش دوابەدوای پێکانی یۆشکۆ گڤاردیۆل و روبن دیاس.

هاوینی رابردووش لیڤەرپووڵ گرێبەستی پێشکەش بە کاپتنەکەی کریستاڵ پاڵاس کرد، بەڵام یانەکە رەتیکردووەتەوە چونکە بڕی پارەکە لە ئاست رەزامەندی ئەواندا نەبووە.

راهێنەرە 51 ساڵانییەکە، ئەوەشی ئاشکراکرد کە ویستوویانە کاپتنەکەیان بۆ وەرزێکی دیکەی سەرکەوتوو بهێڵنەوە، بەڵام ئەگەر گرێبەستێک بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ هەبێت، ئەوا لەم مانگەدا یاریزانەکەیان دەفرۆشن.

بابەتی زیاتر

Back to top button