ماگوایەر کاردانەوەیەکی جیاوازی سەبارەت بە دوورخرانەوەی راهێنەرەکەی هەبوو
بەوەفاترین یاریزان…

یاریگا –
هاری ماگوایەر تاکە یاریزانی مانچستەر یونایتد بوو کە لەدوای دوورخستنەوەی روبن ئامۆریم پەیوەندی پێوەکرد.
دوای ئەوەی مانچێستەر یونایتد بە فەرمی دوورخرانەوەی رۆبن ئامۆریمی راگەیاند، یاریزانانی یونایتد لە سۆشیال میدیا بە کورتە پەیامێک ماڵئاواییان لە راهێنەرەکەیان کرد. تەنیا یەک یاریزان بوو کە کاردانەوەی جیاوازبوو و پەیامێکی کورت بۆ ئەو بەس نەبوو و پەیوەندی پێوە کرد.
🚨 Harry Maguire says his goodbyes to Ruben Amorim on Instagram. 🤝📱 pic.twitter.com/66ZnMqW72A
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) January 5, 2026
هاری ماگوایر، بەرگریکاری شەیتانە سوورەکان، یەکێک بوو لەو کەسانەی کە کاردانەوەی جیوازی بەرامبەر بەم رووداوە هەبوو. لە ستۆری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی لەگەڵ ئامۆریم بڵاوکردەوە و پەیامێکی کورت بەڵام دڵسۆزی بۆ نووسیوە و دەڵێت “سەرۆک، سوپاس بۆ هەموو شتێک! هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم بۆ داهاتوو”. بەڵام ئەوە کۆتایی هاوسۆزی ماگوایەر بۆ ئەمۆریم نەبوو. هەواڵەکان لە مانچێستەرەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە کاپتنی شەیتانە سوورەکان بە شێوەیەکی تایبەت پەیوەندی بە ئامۆریمەوە کردووە و قسەی لەگەڵ کردووە و دڵتەنگی خۆی سەبارەت بە دوورخستنەوەی دەربڕیوە.
رۆبن ئامۆریم کە لە 11ی تشرینی دووەمی 2024 بە هیوایەکی زۆرەوە پۆستی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتدی وەرگرت و لە سەرەتای ساڵی 2026 لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
سەرەڕای خەرجییە زۆرەکان، شەیتانە سوورەکان بە 17 خاڵ لە دوای ئارسیناڵی پێشەنگەوەن، ئەم ئەنجامە خراپانە و جیاوقزی زۆری خاڵ لەگەڵ پلەی یەکەم لە کۆتاییدا وایکرد بەڕێوەبەرانی یانەکە بە خێرایی راهێنەرە پۆرتوگالە دوور بخەنەوە.



