
یاریگا –
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، خەڵاتی تیپە بەشداربووەکانی جامی سوپەری ئیسپانیای زیاد کردووە، لە هەمان کاتدا بە پشتبەستن بە ئەنجامەکان دابەشکردنی هاوسەنگتری کردووە.
شاری جەدە لە سعودیە بۆ جاری سێیەم جامی سوپەری ئیسپانیا دەکات. ئەمجارە تیپە بەشداربووەکان ریال مەدرید و بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئاتلێتیک بیلباو بەشدارن. یاریگای ئێلنێما جارێکی تر میوانداری پێشبڕکێکە دەکات و ئەمجارە پاداشتەکان لە هەموو کاتێک زیاترە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی ئاس، بڕیارەکە لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیاوە دراوە بە پێدانی پاداشتێکی دارایی بەرچاو بۆ یانەکان، کە بەراورد بە ساڵی رابردوو کە 19 ملیۆن یۆرۆ بوو بۆ 21.3 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵی 2026 زیادی کردووە. دابەشکردنی ئەم بڕە پارەیە، وەک هەمیشە، لەسەر بنەمای ریزبەندی پاڵەوانێتییەکان و بەشداریکردن لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکان نییە و ئەمجارە لەسەر بنەمای ئەنجامەکانیش دەبێت.
لە قۆناخی یەکەمدا کۆی گشتی 16.3 ملیۆن یۆرۆ بەسەر چوار تیپی بەشداربوودا دابەشدەکرێت بۆ ئامادەبوون و گەشتکردن کە لە وەرزی رابردوودا 14.9 ملیۆن یۆرۆ بوو. لەو کاتەدا ریال مەدرید 6.15 ملیۆن یۆرۆ و بارسێلۆنا 6 ملیۆن یۆرۆ و ئاتلێتیک بیلباو 2 ملیۆن یۆرۆ و مایۆرکا 850 هەزار یۆرۆیان قازانج کرد. ئێستا ئەم پشکە بە شێوەیەکی یەکسانتر لە نێوان چوار تیپەکەدا دابەشکراوە، هەرچەندە پێنج ملیۆن یۆرۆی دیکە بە پشتبەستن بە ئەنجامەکان دەدرێت بە تیپەکان، لە کاتێکدا وەرزی رابردوو 4 ملیۆن یۆرۆ بوو.
لەو کاتەدا ریال مەدرید و بارسێلۆنا هەریەکەیان یەک ملیۆن یۆرۆیان بەرامبەر بردنەوەکانیان لە قۆناخی پێش کۆتاییدا وەرگرت، لە بەرامبەردا تیپەکەی فلیک دوو ملیۆن یۆرۆی دیکەی بەدەستهێنا بەهۆی بردنەوەی نازناوەکە. لە سەردەمی نوێدا پاڵەوانەکان 2 ملیۆن یۆرۆ و پلەی دووەم یەک ملیۆن و 400 هەزار یۆرۆ و تیپی سێیەم و چوارەم هەریەکەیان 800 هەزار یۆرۆ وەردەگرن، ئەمەش دابەشکردنێکی هاوسەنگترە بەراورد بە رابردوو.
ئامانجی ئەو سیاسەتە، بەگوێرەی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، پتەوکردنی بناخەکانی تۆپی پێیە، بۆ ئەوەی یاریزانەکان باشتر بۆ ئاستی پیشەگەرانە ئامادەبکرێن. ئەم دەستپێشخەرییە وەک فۆرماتێکی نوێی جامی سوپەری ئیسپانیایە.



