Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد بەدوای راهێنەرێکی کاتیدا دەگەڕێت

دوو راهێنەری پێشووی یانەکە پاڵێوراون

Yariga App

یاریگا –

لەدوای دوورخستنەوەی رۆبن ئامۆریم، یانەی مانچێستەر یونایتد هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی راهێنەرێکی کاتی دەستپێکردووە بۆ ئەوەی تا کۆتایی وەرز ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە بگرێتەدەست.

بەپێی تۆڕی سکای سپۆرتس چەند ناوێک لەسەر مێزی گفتووگۆی بەرپرسانی شەیتانە سوورەکانن، لەنێویاندا دوو راهێنەری پێشووی یانەکە، ئۆلی گونار سۆڵشایەر و مایکڵ کاریک.

مان یونایتد بەشێوەی نافەرمی پەیوەندی بە هەردوو رهێنەرەکەوە کردووە تاوەکو کۆتایی وەرز یەکێکیان سەرکردایەتی تیپەکە بکات.
جەیسن ویلکۆس، بەڕێوبەری تۆپی پێی یانەکە سەرکردایەتی گفتووگۆکان دەکات و چاوەڕواندەکرێت لە رۆژانی ئایندەدا بە فەرمی گفتووگۆ لەگەڵ پاڵێوراوەکان دەستپێبکات.

سۆڵشایەر تاوەکو ساڵی 2021 راهێنەری یانەکە بووە و لەنێو دەستەی کارگێریی و هاندەرانیش بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ شوێنگرتنەوەی ئامۆریم، هەروەها راهێنەرەکەش ئارەزووی گەڕانەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد دەکات.

 

ئۆلی سۆڵشایەر و مایکڵ کارێک

 سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، مایکڵ کاریک، کە ئەویش پێشتر راهێنەرایەتی مان یونایتدی کردووە، گفتووگۆی لەگەڵدا کراوە تاوەکو ببێتە راهێنەری یانەکە.

لەلایەکی دیکەوە، مانچێستەر بەدوای راهێنەرێکدا دەگەرێت بۆ ماوەیەکی درێژ راهێنەرایەتی یانەکە بکات،
دوو راهێنەری پڕێمەرلیگ پاڵێوراون، ئێدی و هاو و ئۆلیڤێی گلانسەر دوو بەهێزترین ناون بۆ وەرگرتنی ئەو ئەرکە.
هەرچەندە هەردووکیان بە ئاشکرا رایانگەیاندووە کە ئارەزووی ئەو پۆستە ناکەن و لە یانەکانی خۆیان دڵخۆشن.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، کە شەیتانە سوورەکان دەیانەوێت پێش یاری دێربی مانچێستەر، راهێنەری نوێ دەستنێشانبکەن و رۆژانی داهاتوو بڕیار لەسەر دیاریکردنی راهێنەری نوێ دەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button