Loading...
ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەیسی میلان بەرگریکارێکی بایرن میونشن دەکاتە ئەمانج

Yariga App

یاریگا –

ئەیسی میلان بیر لە گواستنەوەی کیم مین جای، بەرگریکاری هەڵبژاردەی کۆریای باشوور دەکاتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە ئەیسی میلان دەیەوێت لەم زستانە یاریزانێکی دڵی بەرگری بگوازێتەوە و کیم مین جای، بەرگریکاری بایرن میونشن یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی یانە ئیتاڵییەکە.

رۆژنامە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەربەستی گەورەی بەردەم گرێبەستەکە مووچە زۆرەکەی کیمە، میلان ناتوانێت ئەو مووچەیە دابین بکات، پێویستە یاریزانەکە مووچەکەی کەمبکاتەوە یاخود بایرن بەشێکی مووچەکەی بدات گەر گرێبەستەکە بەشێوەی خواستن بێت.

کیم مین جای

کیم مین جای لە هاوینی 2023 بەبڕی 50 ملیۆن یۆرۆ لە ناپۆلییەوە پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد و بووە پێنجەم گرانبەهاترین یاریزانی مێژووی یانەکە.

بەڵام تاوەکو کاروانی وەرزشی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە سەرکەوتوو نەبووە و نەیتوانیووە ئاستی راستەقینەی خۆی پێشکەش بکات و جێگای رەزامەندی باڤارییەکان نەبووە.

بەرگریکارە 29 ساڵانییەکە لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تەنیا 790 خولەک یاریی بۆ یانەکەی کردووە.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە. بایرن میونشنیش گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی پێویستە دەستبەرداری بەرگریکارە کۆرییەکەی ببێت، بەڵام تاوەکو ئێستا کڕیارێکی گونجاوی نەدۆزیوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button