وادەی پەیوەندیکردنی سێمێنیۆ بە مانچێستەر سیتی ئاشکرا دەکرێت
هەموو شتێک کۆتاییهاتووە..

یاریگا –
وادەی پەیوەندیکردنی سێمێنیۆ بە مانچێستەر سیتی و واژۆکردنی گرێبەستەکەی ئاشکرا دەکرێت.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و ئانتوان سێمێنیۆ بووەتە یاریزانی مانچێستەر سیتی، بۆرنمس و مان سیتی سەرجەم پەڕاوە فەرمییەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکە ئاڵوگۆڕ کردووە.
رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، پێنجشەممە 8ـی کانونی دووەمی 2026، ئانتوان سێمێنیۆ لە مانچێستەر پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و گرێبەستەکەی واژۆ دەکات.
🚨🔵 Antoine Semenyo to Manchester City, here we go! Documents exchanged and sealed with Bournemouth.
£65m transfer fee, Semenyo to sign long term deal after medical tests on Thursday.
Semenyo picked #MCFC over 4 PL top clubs as wanted to work under Pep Guardiola. pic.twitter.com/Rjyh0bc9EU
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 6, 2026
چوار یانەی گەورەی ئینگلتەڕا هەوڵێکی زۆریان بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە 26 ساڵانییەکە دا، بەڵام ئانتوان خەونی بە یاریکردن لەژێر سەرپەرشتی پێپ گواردیۆلا دەبینی و سیتیزنسی هەڵبژارد.
سێمێنیۆ لە هاوینی 2023 لە بریستۆڵ سیتییەوە بەبڕی 10.25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بۆرنمس کردووە.
هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەی گانا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 109 یاریی بۆ بۆرنمس کردووە، 31 گۆڵی کردووە و 13 گۆڵی دروستکردووە.



