Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ مانچێستەر یونایتد راهێنەری نوێ دەستنیشاندەکات و راشفۆرد دەگەڕێتەوە ئینگلتەڕا

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانە هێرشبەرێک بگوازێتەوە چونکە پێکانەکەی محەمەد قودوس سەختە – تیلێگراف

ریکی ماسارا، بەڕێوبەری وەرزشی رۆما ئاشکرایکردووە دوای دوورخرانەوەی روبن ئامۆریم، پرسی گواستنەوەی جۆشوا زیرکزی، هێرشبەری هۆڵەندی بەتەواوی گۆڕاوە – سکای ئیتاڵیا

رۆما دەیەوێت بەهەرشێوەیەک بێت لەم زستانە فێدێریکۆ کیێزا بگەڕێنێتەوە یانەکە – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت

ناپۆلیش هەوڵی گواستنەوەی کیێزا دەدات، بەڵام پێناچێت لیڤەرپوول لەم زستانە دەستبەرداری ببێت – سکای سپۆرتس

ئەو دەنگۆیانەی باس لە رۆیشتنی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە بارسێلۆنا دەکەن ناڕاستن و هێرشبەرە پۆڵەندییەکە لەم زستانە یانەکە جێناهێڵێت – سکای ئەڵمانیا

بایرن میونشن ئۆفەری فەرمی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی دایۆت ئۆپامیکانۆ پێشکەشکردووە و دەیەوێت پەلە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بکات، بەڵام بەرگریکارە فەڕەنسییەکە ئارامە و خێرا بڕیار نادات – سکای ئەڵمانیا

ئەیسی میلان گرنگی بە گواستنەوەی کیم مین جای، بەرگریکاری بایرن میونشن دەدات، بەڵام بۆ ئەوەی بتوانێت بیگوازێتەوە پێویستە بایرن میونشن بەشێک لە مووچەکەی بدات – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت

ئێندریک، هێرشبەری بەڕازیلی ئاشکرایکردووە، کارلۆ ئانچێلۆتی ئامۆژگاری کردووە ریال مەدرید جێبهێڵێت بۆ ئەوەی دەرفەتی یاریکردنی هەبێت – پێگەی گۆڵ

ئانتوان سێمێنیۆ رۆژی پێنجشەممە 8ـی کانوونی دووەمی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی واژۆ دەکات و پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت – فابریزۆ رۆمانۆ

مانچێستەر یونایتد لە رێککەوتن لەگەڵ سۆلشایەر نزیکبووەتەوە و راهێنەرە نەرویجییەکە دەبێتە شوێنگرەوەی ئامۆریم – ئاتلێتیک

مانچێستەر یونایتد بیر لە گەڕاندنەوەی مارکوس راشفۆرد دەکاتەوە چونکە لە سەردەمی راهێنەرایەتی سۆلشایەر، بەرزترین ئاستی پێشکەشکردووە، بارسێلۆناش بەنیاز نییە گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی – رۆژنامەی سپۆرت

 

بابەتی زیاتر

Back to top button