Loading...
فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێنریکی پاریس جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریکی بڕیاری داوە لەگەڵ پاریس سانجێرمان گرێبەستەکەی نوێنەکاتەوە و یانەکە جێبهێڵێت.

راهێنەرە ئیسپانییەکە لە هاوینی 2023 پۆستی یانەکەی پایتەختی فەڕەنسای گرتەدەست و تا ئێستا توانیویەتی 9 نازناویان بۆ بباتەوە کە گرنگترینیان خەونە لەمێژینەکەیان چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردوو.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە فەرمییەکان کە ئەمشەو بڵاویانکردەوە، ئێنریکی لەدوای کۆتاییهاتی وەرزەکە گرێبەستەکەی نوێناکاتەوە و پی ئێس جی جێدهێڵێت.

سەرچاوەکان ئەوەیان ئاشکردووە کە “لوچۆ” دەیەوێ لە یانەیەکی دیکە ئاڵنگاریی نوێ تاقیبکاتەوە.

ناوبراو لەوەتەی ساڵی 2011 وەک هاتووەتە نێو کایەی راهێنەرایەتیەوە کاتێ بۆ یەکەمین جار لەگەڵ رۆمای ئیتاڵی دەستیپێکرد. پاشان یانەکانی سێڵتاڤیگۆ، بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی ئەزموونکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button