لە گەڕى داهاتووى خولى نایابى کوردستان گورزێکى کوشندە بەر شێروانە و رانیە دەکەوێت
بێبەبەشەکانى گەڕى 10ـى خولى نایابى کوردستان

یاریگا –
لە دوا گەڕى قۆناخى یەکەمى خولى نایابى کوردستان ١١ یاریزان بێبەش دەبن، شێروانە و ڕانیە گورزى کوشندەیان بەر دەکەوێت.
رامیار جەلال، یاریزانى بەرگرى شێروانە بە هۆى وەرگرتنى کارتى زەرد لە گەڕەکانى یەک و سێ و 10 لە یارى داهاتوو بەرامبەر پیشەسازى یاریى ناکات، موئەیەد سەفا، هێرشبەر و ئەستێرەى لاوى تیپەکە بە هۆى وەرگرتنى کارتى زەرد لە گەڕەکانى شەش و حەفت و 10 لە یارى داهاتوو دادەبڕێت، بەمەش عادل عەلى، راهێنەرى شێروانە بۆ یارییەکەى پیشەسازى دوو چەکى کاریگەرى لە دەست دەدات.
بۆ دێڕبى ڕاپەرینیش رانیە لە تواناى دوو یاریزانى سەرەکى بێبەش دەبێت، کارزان باپیر، بەرگریکارى تیپەکە بە هۆى وەرگرتنى کارتى زەرد لە گەڕەکانى پینج و شەش و 10، هەڵوێست کەمال، بە هۆى وەرگرتنى کارتى زەرد لە گەڕەکانى شەش و حەفت و 10، لە یارییەکەى بەرامبەر قەڵادزی لە دێڕبى راپەرین بێبەش.
هەریەک لە نیاز سەباح لە پێشمەرگەى هەولێر، سیامەند فازڵ لە سیروانى نوێ لەگەڵ بەمۆ غەریب لە رزگارى، بە هۆى هەبوونى سێ کارتى زەرد ناتوانن لە گەڕى داهاتووى خولى نایابى کوردستان یاریى بکەن.
نیاز مەغدید لە پیشەسازى، زانیار حەسەن لە دەربەندیخان لەگەل ئاشتى ئیدریس یاریزانى ئاکرێ بە هۆى وەرگرتنى کارتى سوور لە یاریى ڕابردوویاندا، لە دوا گەڕى قۆناخى یەکەمى خولى نایابى کوردستان یاریی ناکەن و بێبەش دەبن، حوسێن عەلى راهێنەرى گۆڵپارێزانى رزگارى بە هۆى وەرگرتنى کارتى سوور لە یاریى رابردوو بەرامبەر هەندرێنن ناتوانێ لە یاریى داهاتوو بەرامبەر سیروانى نوێ لە یاریگا ئامادەبێت.



