
یاریگا –
رۆژنامەی سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە کە یاریزانانی یانەکە بەیانیی رۆژی دووشەممە لە دەرکردنی راهێنەرەکەیان ئاگادارکراونەتەوە بەڵام پێیانوابووە لە رۆژانی ئایندەدا رادەگەیەندرێت
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە زۆرینەی یاریزانانی تیپەکە بەو بڕیارە نیگەران بوون.
چەند کاتژمێرێک دوای دەرکردنی راهێنەرە پۆرتووگالییەکە، چەند یاریزانێکی یانەکە لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکانیان پەیامی سوپاسگوزارییان بۆ ئامۆریم نارد، ئەوەش شتێکە زۆر کەم لە شەیتانە سوورەکان روویداوە، دوایین جار لە ساڵی 2018، کاتێک جۆزێ مۆرێنهۆ ماڵئاوایی کرد تەنها چوار یاریزان سوپاسی خۆیان ئاڕاستەکرد.
بەڵام بۆ ئامۆریم هەریەک لە بێنیامین شێشکۆ، جۆشوا زیرکزی، براین ئێمبوێمۆ، بڕۆنۆ فێرناندێز، مەیسن ماونت، ماتیاس دی لیخت، پاتریک دۆرگو و دیۆگۆ داڵۆت، لە تۆڕی ئینستاگرام سوپاسنامەی خۆیان ئاڕاستەی راهێنەرە 40 ساڵانییەکە کرد.
بەپێی سەرچاوەکە، ئامۆریم تەنها لەگەڵ لیساندرۆ مارتینێز، بەرگریکاری یانەکە تووشی گرژی بووە ئەوەش بەهۆی ئەوەی یاریزانەکە هەستیکردووە پشتگوێخراوە.
هەرچەندە دواتر بەرگریکارە ئەرجەنتینییەکە خرایەوە پێکهاتەی سەرەکی و شارەی کاپتنیشی پێدرا.
لەلایەکی دیکەوە، جیاواز لە جارەکانی پێشوو، ئەم جارە یاریزانەکان دەرکردنی راهێنەرەکەیان راوێژیان پێنەکراوە، ئەوەش دۆخی ژووری جلگۆڕینی ئاڵۆز کردووە و یاریزانەکان نیگەرانن.



