
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی ریال مەدرید بەهۆی پێکانەوە ئامادەی یاریی جامی سوپەر نابێت.
رۆژنامەی ئاس چەند خولەکێک لەمەوبەر چارەنووسی کیلیان ئێمباپێی بۆ یاریی جامی سوپەر لە سعودیە راگەیاند و رۆژنامەکە ئاشکرای کرد کە ئێمباپێ بەهۆی پێکان لە ئەژنۆیدا ناتوانێت بەشداری جامی سوپەری ئیسپانیا بکات.
📋✅ ¡Nuestros convocados para la Supercopa de España! pic.twitter.com/gnVNTLq5Qe
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) January 6, 2026
یانەکە بە ئامانجی چاکبوونەوەی هێرشبەرەکەی هەنگاوێکی کۆنی گرتووەتە بەر، پێدانی پشوو بەبێ مەترسی. پێکانی ئەژنۆی هێرشبەرەک رێگەی پێنادات یاریی بکات، ئەوان نایانەوێت هیچ مەترسییەک بکەن، بۆیە ئێمباپێ لە دەرەوەی پێکهاتەکە دەمێنێتەوە.
پێشتر ئێمباپێ لە قۆناخی پێش کۆتایی دوورخرابووەوە، بەڵام پێکانی پاژنەی پێی چەپی وایکردووە یاریی کۆتایی لە ئەگەری سەرکەوتنیان لە جامی سوپەردا لەدەستبدا.



