Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ گۆڕانکارییەکانی مانچێستەر یونایتد دوای دەرکردنی رۆبن ئامۆریم

Yariga App

یاریگا –

سەرەڕای دوورخستنەوەی رۆبن ئامۆریم لە ئەرکی راهێنەرایەتیکردنی شەیتە سوورەکان، بەڵام پێشبینی ناکرێت لە مێرکاتۆی زستاندا هیچ گۆڕانکارییەک لە پێکهاتەی یانەکەدا رووبدات.

رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتێک، دەیڤد ئۆرنشتاین، ئاماژەی بەوە کردووە کە یانەکە نیازی نییە لە زستاندا هیچ گرێبەستێک واژۆ بکات،
چونکە مان یونایتد لە هاوینی رابردوو بە گەرموگووڕی چووە نێو مێرکاتۆ و پێکهاتەی یانەکەی بۆ ئەم وەرزە جێگیرکرد.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، مانچێستەر زیاتر سەرنجی لەسەر مێرکاتۆی هاوینی داهاتووەیە دەیەوێت لەم وەرزە کەمکوریی پێکهاتەی دەستنیشانبکات و چاوەڕواندەکرێت گرێبەستی گەورە لە هاویندا ئەنجامبدات.

هەمان سەرچاوە، ئامانجەکانی یانە سوورپۆشەکەی بۆ مێرکاتۆی هاوین خستووەتەڕوو و ئاشکرایکردووە کە یانەکە لە هێڵی هێرشبەر هیچ یاریزانێک ناگوازێتەوە، بەڵام لە هێڵی ناوەڕاست چاودێریی هەریەک لە ئادەم وارتن، ئیلیۆت ئاندێرسن و کارلۆس بالیبا دەکات و دەیەوێت یەکێک لەو سێ ناوەڕاستکارە لە هاویندا بگوازێتەوە.

لەنێو یاریزانانی ئێستاش، کۆبی مەینوو ئارەزووی خۆی بۆ رۆیشتن دەربڕیبوو، بەڵام ئێستا پێشبینیدەکرێت بمێنێتەوە،
هەروەها جۆشوا زیرکزی، وەک یاریزانێکی گرنگ سەیردەکرێت و دەمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button