Loading...
عێراقکوردستانگرنگترین

یاریگا وردەکاری كێشه‌ی مه‌ڕوان حوسێن نەورۆز ئاشكرا ده‌كات

دەیەوێت نەورۆز جێبهێڵێت و کێشەی دەستبەرداربوون دروست بووە

Yariga App

یاریگا –

لەگەڵ کرانەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانە، پەیوەندی نێوان یانەی نەورۆز و گۆڵکارەکەی مەروان حوسێن گەیشتووەتە قۆناخێکی ئاڵۆز، یاریزانەکە داوای رۆیشتن دەکات، بەڵام یانەکە دەرگاکانی بەروودا داخستووە.

زاخۆ لەسەر هێڵە

بەپێی زانیارییە ورد و تایبەتەکانی دەست تۆڕی وەرزشی یاریگا کەوتووە، مەروان حوسێن ئۆفەری فەرمی و گرانبەهای لە چەند یانەیەکی خولی ئەستێرەکانەوە پێگەیشتووە.

سەرچاوەکە ئاشکرایکرد کە دیارترین ئەو یانانەی هەوڵی گواستنەوەی دەدەن، یانەی زاخۆیە، کە دەیەوێت سوود لە ئەزموونی ئەو هێرشبەرە وەربگرێت بۆ بەهێزکردنی هێڵی پێشەوەی.

نەورۆز رێگە نادات

سەرەڕای خواستی یاریزانەکە بۆ جێهێشتنی یانەکە په‌یوه‌ندیكردن به‌ یه‌كێك له‌ یانه‌كانی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، بەڵام کارگێڕی یانەی نەورۆز بە توندی دژی ئەم داواکارییە وەستاوەتەوە.

زانیارییەکانی یاریگا دووپاتی دەکەنەوە کە نەورۆز ئامادە نییە مافی دەستبەرداربوون بدات بە مەروان حوسێن، ئێستا گفتوگۆی چڕ لە نێوان یاریزانەکە و كارگێری یانەکە هه‌یه‌ و مەروان هەوڵ دەدات رازیان بکات بەوەی رێگەی رۆیشتنی پێبدەن.

ژمارەکان چی دەڵێن؟

مەروان حوسێن وەک یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی نەورۆز داده‌نرێت  ئاستێکی خەیاڵی پێشکەش کرد و لە خولی ئەستێرەکان عێراق له‌ وه‌رزی رابردوو  17 گۆڵ و دوو ئەسیستی هه‌بوو، یەکێک بوو لە باشترین گۆڵکارانی خولەکە.

ئەم وەرزە ئاستی وه‌ك پێویست نه‌بوو تاوه‌كو ئێستا خاوەنی ته‌نیا گۆڵێك و  ئه‌سیستێكه‌

دۆخەکە هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە و رۆژانی داهاتوو چارەنوسی مانەوە یان رۆیشتنی یاریزانه‌كه‌ یه‌كلاییده‌بێته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button