
یاریگا –
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پلانەکانی یانەکەی بۆ مێرکاتۆی زستانە ئاشکرا دەکات.
وەرزی رابردوو ریال مەدرید بە راهێنەرایەتیکردنی کارلۆ ئانچێلۆتی وەرزێکی سفر نازناویان بەرێکرد و نەیانتوانی هیچ نازناوێک ببەنەوە، فلۆرێنتینۆ پێرێز لە مێرکارۆی زستانەدا گۆرانکاری زۆرییکرد و چەندیین گرێبەستییان واژۆ کرد.
🚩 New episode of inside Real Madrid: Gonzalo, the atmosphere in the club surrounding Xabi Alonso and news about the ownership model, with dates and some investor options being considered. @TheAthleticFC #RMA ⚪️https://t.co/JZw82epwuf
— Guillermo Rai (@GuillermoRai_) January 5, 2026
بە گوێرەی زانییارییەکانی تۆڕی ئاتلێتیک، ریال مەدرید هیچ پلانێکی نییە لە مێرکاتۆی زستانەدا گۆرانکاری بکات، دەیەوێت بەهەمان شێوازی ئێستا بەردەوام بێت.
هەروەها یانەکانی ئینگلتەرا، ئەڵمانیا و ئیسپانیا گرنگی بە گواستنەوەی گۆنزالۆ گارسیا دەدەن بەڵام یاریزانەکە دەیەوێت لە مەدرید بمێنێتەوە.
نیكۆ پاز خەون بە گەڕانەوە بۆ مەدرید دەبینێت بەڵام بە مەرجێک وەک یاریزانێکی سەرەکی و گرنگ پشتی پێ ببەسترێت.
لەلایەکی دیکەوە یانە شاهانەکە نایەوێت هیچ ئۆفەرێک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی دەیڤد ئالابا پێشکەش بکات.
چاوەڕوان دەکرێت رۆژی هەشتی ئەم مانگە ریال مەدرید لە قۆناخی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدرید دەكات.



