Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

گرێبەستێکی سەیر و سەمەرە؛ ئێندریک بێبەرامبەر یاریی بۆ لیۆن دەکات

لیۆن هیچ پارەیەک ناداتە ریال مەدرید…

Yariga App

یاریگا –

لە گرێبەستی خواستنی ئێندریک بۆ لیۆن بڕگەیەک هەیە کە دەکرێت بێبەرامبەر یاریی بۆ یانە فەڕەنسییەکە بکات.

هەفتەیەک بەر لە کۆتایی هاتنی ساڵی 2025، ئۆڵۆمپیک لیۆن بە فەرمی گواستنەوەی ئەستێرەی بەڕازیلی ریال مەدریدی بە خواستن راگەیاند. لەو کاتەدا یانە فەرەنسییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە گرێبەستەکە تاوەکوو کۆتایی ئەم وەرزەیە و بە بڕی یەک ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

بەڵام دوای راگەیاندنی فەرمی ئێندریک لەلایەن لیۆنەوە، رۆژنامەی ئاتلێتیک چەند وردەکارییەکی سەرسوڕهێنەری سەبارەت بە گرێبەستی ئەو یاریزانە ئاشکرا کرد، کە ئاماژە بەوە دەکات لیۆن دەتوانێت ئەستێرە بەڕازیلییەکە بە خۆڕایی بەدەستبهێنێت.

بڕگەی پاداش لە بەرژەوەندی لیۆن: داشکاندنی 200 هەزار یۆرۆ بۆ هەر 5 یارییەک

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاتلێتیک، ئەو یەک ملیۆن یۆرۆیەی کە بڕیاربوو لیۆن بیدات بە یانەی ریال مەدرید، دەتوانرێت بە یاریی کردنی هێرشبەرەکە دەربکرێت. بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان لایەنەکان، بۆ هەر پێنج یاری کە ئێندریک بە درێسێکی لیۆنەوە بیکات، بڕی 200 هەزار یۆرۆ داشکاندن بۆ لیۆن دەکرێت.

ئەمەش بۆ فەرەنسییەکان کوشتنی دوو باڵندەیە بە بەردێک. ئەگەر ئێندریک تا کۆتایی وەرزی 2026 بتوانێت 25 یاری لەگەڵ لیۆن بکات، ئەوا نرخی گواستنەوەی بە خواستن سفر دەبێتەوە و لیۆن هیچ پارەیەک بە ریال نادات. بەم بڕگە زیرەکانە ریال مەدرید هەوڵدەدات گەرەنتی یاریکردنی بەهرەمەندە لاوەکەی لە تۆپی پێی ئەوروپادا بکات، ئێستاش لیۆن پاڵنەرێکی زیاتری هەیە بۆ ئەوەی زۆرترین سوود لە ئەستێرە نوێیەکەی وەربگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button