Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

راهێنەرێک گڵۆپی سەوز بۆ مانچێستەر یونایتد هەڵدەکات

بۆ جێگای روبن ئامۆریم

Yariga App

یاریگا

یانەی مانچێستەر یونایتد بە شێوەیەکی فەرمی لە دوای 24 کاتژمێر لە یەکسانبوونەکەیان بەرامبەر لیدز یونایتد، رۆبن ئامۆریم، راهێنەری یانەکەیان دوورخستەوە.

لەدوای دەرکردنی راهێنەرە پۆرتووگالییەکە، ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر ئەوەیە کێ دەبێتە راهێنەری داهاتووی شەیتانە سوورەکان.

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری پێشووی بارسێلۆنا، لە پێشووتردا ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یەکێک لە یانەکانی پرێمەرلیگ نیشانداوە و ئێستا یەکێکە لە پاڵێوراوانی شوێنگرتنەوەی ئامۆریم.

راهێنەرە ئیسپانییەکە ساڵی رابردوو لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی ئاتلێتیک، رایگەیاندووە کە پێشوازیی لە ‘پڕۆژەیەکی باش’ دەکات لە یەکێک لە یانەکانی پڕیمەرلیگ، ئەگەر کاتی باشی پێبدرێت، بە نموونە ماوەی چوار ساڵ.

بەگوێرەی رۆژنامەی میرەری بەریتانی، چاڤی پەیوەندییەکی دۆستایەتی لەگەڵ عومەر بێرادا، بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانە ئینگلیزییەکە هەیە، بەوپێیەی لە بارسێلۆنا پێکەوە کاریان کردووە.

هەر بەهۆی ئەو پەیوەندییە دۆستایەتییە، چاڤی لە ساڵی 2024ـیش لە کاتی دەرکردنی ئیریک تین هاگ، پاڵێوراو بوو بۆ شوێنگرتنەوەی راهێنەرە هۆڵەندییەکە، تەنانەت بەرپرسانی یانەکە گەشتیان بۆ ئیسپانیا کرد تاوەکو رووبەڕوو چاڤی ببینن و گفتووگۆی لەگەڵدا بکەن.

بەرپرسانی یانەکە لە پلان و سیستەمی یاریکردنی ئامۆریم رازی نەبوون چونکە پلانێکی جێگیری نەبوو، بەڵام چاڤی خاوەن ستایلێکی دیاریکراوە و بەردەوام بە چوار بەرگریکار یاریی دەکات،
بۆیە راهێنەرە 45 ساڵانییەکە، بژاردەیەکی بەهێزە بۆ گرتنەدەستی پۆستی راهێنەری شەیتانە سوورەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button