Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

زانیاری نوێ؛ كیلیان ئێمباپێ بەشداری یاریی بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید دەكات؟

لە جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕوودەبنەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشدارییكردن یاخود بەشدارینەكردنی كیلیان ئێمباپێ لە یاریی بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید لە جامی سوپەری ئیسپانیا هاندەران و ستافی راهێنەرایەتی ریال مەدریدی دوودڵ كردووە.

وا بڕیارە رۆژی هەشتی ئەم مانگە ریال مەدرید و ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای شاری وەرزشی شا عەبدوڵا لە جەدەی سعوودییە لە جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕوو ببنەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی كۆپێ، كیلیان ئێمباپێ بەشداری یاریی داهاتووی ریال مەدرید بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید ناكات.

هەروەها لە ئەگەری گەیشتنی ریال مەدرید بە یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا زەحمەتە هێرشبەرە فەڕەنسییەكە بتوانێت بەشداری بكات.

گۆڵكارەكەی مێرینگی لە یاریی بەرامبەر سێلتا ڤیگۆوە لە ئەژنۆیدا تووشی پێكان بووە.

سوپەر ئێمباپێ لەم وەرزەدا بەشداری 24 یاریی كردووە توانیویەتی 29 گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button