Loading...
دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ مانچێستەر یونایتد شوێنگرەوەی ئامۆریم دەستنیشاندەكات و یوڤێنتوس دەیەوێت ئەستێرەیەكی بگەڕێنێتەوە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

دوورخستنەوەی روبن ئامۆریم رێگا بۆ گەڕانەوەی ئەستێرەیەک خۆشدەكات، پێنج یانەی زلهێزی ئەوروپا بەرگریكارێكی رێنیان دەوێت و بۆرنمس شوێنگرەوەی ئانتۆنیۆ سێمێنیۆ دەستنیشاندەكات.

مانچێستەر یونایتد دوای دوورخستنەوەی روبن ئامۆریم لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكە، رێگای گەڕانەوەی بۆ ماركوس راشفۆرد كە بە خواستن یاریی بۆ بارسێلۆنا دەكات، كردەوە – میرەر.

ئۆلیڤیێ گلاسنەر ئامانجی سەرەكی مانچێستەر یونایتدە بۆ شوێنگرتنەوەی روبن ئامۆریم – تێلیگراف.

كۆبی مەینوو، جۆشوا زیركزی و مانویێل ئوگارتی ئەگەر روبن ئامۆریم لە پۆستەكەی دوورنەخرایەتەوە ئەوا لە گواستنەوەكانی زستانەدا مانچێستەر یونایتدیان جێدەهێشت – دەیلی مەیڵ.

یوڤێنتوس گفتوگۆكانی لەگەڵ لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی فێدێریكۆ كیێزا بە خواستن دەستپێكردووە و یاریزانەكەش ئامادەیە بگەڕێتەوە سێریا ئەی – گازێتا دێلۆ سپۆرت.

بۆرنمس بۆ شوێنگرتنەوەی ئانتۆنیۆ سێمێنیۆ كە یانەكەی بەرەو مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت ئامادەبوون 40 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی جەیمی لیڤڵینگ یاریزانی شتوتگارت خەرجبكەن، بەڵام یانە ئەڵمانییەكە ئۆفەرەكەی رەتكردەوە – سكای سپۆرتس.

هەریەک لە یانەكانی چێڵسی، ریال مەدرید، لیڤەرپوول، ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد ئارەزووی گواستنەوەی جێریمی جاكێت بەرگریكاری یانەی رێنی فەڕەنسی دەكەن – تیم تۆک.

كریستاڵ پاڵاس بۆ گواستنەوەی ستراند لارسن كێبڕكێی وێستهام دەكات – دەیلی مەیڵ.

كاڵۆم ویڵسن دوای تەنیا پێنج مانگ لە پەیوەندیكردنی بە وێستهامەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی لە گفتۆگۆدایە – ئاتلێتیک.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button