Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بارسێلۆنا لەگەڵ ئەستێرەیەک رێككەوت

دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی جواو كانسێلۆ ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی هیلالی سعوودی دەگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی.

جواو كانسێلۆ لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی مانچێستەر سیتی بە بەهای 25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە هیلالەوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2027 بەسەردەچێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس ئاشكرایكرد، جواو كانسێلۆ بەخواستن و تاوەكو كۆتایی وەرز پەیوەندی بە بارسێلۆناوە دەكات.

بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی جواو كانسێلۆ بە خواستن چوار ملیۆن یۆرۆ بە هیلال دەدات.

ئینتەر میلان لە هەفتەی رابردووەوە بۆ گواستنەوەی كانسێلۆ لەگەڵ هیلال رێككەوتووە بەڵام یاریزانەكە تەنیابارسێلۆنای دەویست.

كانسێلۆ لەگەڵ بارسێلۆنا 42 یاریی كردووە و توانیویەتی چوار گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button