Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

بەپەلە؛ راهێنەرێکی پێشووی مانچێستەر یونایتد خواستی بۆ وەرگرتنی پۆستەکە پیشان دا

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ مانچێستەر یونایتد روبێن ئامۆریمی لە پۆستی راهێنەرایەتی دوورخستەوە. ئەرکەکەی بە دارین فلێچەری یاریزانی پێشووی یانەکە و سەپەرشتیاری تیمی خوار 18 ساڵان بەخشی بۆ بەڕێوەبردنی کاتیی شەیتانە سوورەکان.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە تۆزێ پێش ئێستا فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە، ئۆڵی گونار سۆڵشایەری راهێنەری پێشووی مان یونایتد خواستی پیشانداوە بۆ گەڕانەوە.

رۆمانۆ زانیویەتی کە سۆڵشایەر دەیەوێ پۆستەکە بەکاتی بەڕێوەببات بەبێ گوێدانە درێژیی ماوەی گرێبەست ئەگەر لەگەڵیدا بکرێت.

سۆڵشایەر جگە لەوەی وەک یەکێک لە رەمزە دیارەکانی نەوەی ساڵانی نەوەد دادەنرێت، لە ماوەی 2018-2021یش پۆستی راهێنەرایەتی مان یونایتدی بەڕێوەبرد لەو ماوەیەدا نەیتوانی هیچ نازناوێک بۆ یانەکە بباتەوە هەربۆیە دوورخرایەوە و مایکڵ کاریک بەشێوەی کاتیی پۆستەکەی وەرگرت.

دوایین ئەزموونی راهێنەرە نەرویجیەکە لەگەڵ بێشیکتاشی تورکی بوو کەزستانی 2025 ئەرکەکەی پێسپێردرا و هاوینی هەمان ساڵ بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە دوورخرایەوە.

سۆڵشایەر لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button