Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریسەکە لە لیڤەرپوول دەکاتەوە خوورری؛ مانچێستەر سیتی گفتوگۆی لەگەڵ ئەستێرەیەک دەستپێکرد

Yariga App

یاریگا –

بازاری ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ لەم مێرکاتۆی زستانە گەرمتر دەبێت و زلهێزەکان هەموو هەوڵێکی خۆیان بۆ گواستنەوەی خستووەتەگەڕ، کە دواترینیان مانچێستەر سیتیە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە تازە سامی کۆبێڵ بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی دەیەوێ مارک گێی لە گواستنەوەکانی مانی یەنایەر بگوازێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆیەکانی دەستپێکردووە و یەکەمین پەیوەندیی سەرەتایی ئەنجامدراوە.

رۆژنامەنووسەکەی BBC نووسیویەتی ئەگەرچی هێشتا بڕیای کۆتایی لەلایەن کارگێڕی مان سیتیەوە نەدراوە بۆ یەکەمین پەیوەندی فەرمیی بە کریستاڵ پاڵاسەوە سەبارەت بە گواستنەوەی کاپتنەکە ئینگلزیەکە، بەڵام خواستیان بۆ گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانەی بەرگریدا زیادیکردووە، ئەوەش دوای درێژبوونی لیستی پێکانەکانی یانەکەی شاری مانچێستەر لە هێڵی بەرگریی کە دواترینیان یۆشکۆ ڤاردیۆلە چووەپاڵ پێکراوەکانی وەک روبێن دیاز و جۆن ستۆنز.

ئەم هەوڵەی سیتی لەکاتێکدایە زلهێزەکانی وەک لیڤەرپوول و بایرن میونشنیش هەمان نیازییان هەیە و خواستی جیددیان پیشانداوە بۆ گواستنەوەی گێی.

کارگێڕی سیتیزنس بەجۆرێک پێویستیان بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی هێڵی بەرگریی زیادیکردووە، هەر ئەمشەو ماکس ئاڵێینیان گەڕاندەوە کە بەخواستن لە یانەی واتفۆرد یاریی دەکرد.

مانچێستەر سیتی پەنادەباتەوە بەر گەڕاندنەوەی لاوێکی یانەکە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button