Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ پشکەکانی ریال مەدرید دەفرۆشرێن

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید خەریکی جێبەجێکردنی بڕیارێکی بێ پێشینەیە لە مێژووی یانەکەدا کە فرۆشتنی پشکەکانیەتی بە وەبەرهێنەکانی دیکە.

ماوەیەکە ئەو باسە میدیاکانی بەخۆوە سەرقاڵکردووە، بەوپێیەی لەوەتەی دروستبوونیەوە لە 6ی مارسی 1892، رووینەداوە ئەو یانە مەدریدیە پشکەکانی خۆی بە وەبەرهێنە دەرەکیەکان بفرۆشێت. بەڵام بیرۆکەکەی ئەمجارەی فلۆرێنتینۆ پێرێز ئەوەیە کە پێیوایە هێنانی وەبەرهێنی دەرەکی بیانی یارمەتیدەر دەبێت تا زیاتر رکابەربێت لەدژی ئەو یانانەی پاڵپشتی دەوڵەتیان هەیە.

بەگوێرەی نوێترین پێشهات، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ئێستا سەرقاڵی پلاندانانە بۆ ئەنجامدانی گشتپرسیەکی نێوخۆیی بۆ وەرگرتنی بۆچوونەکان لەسەر هێنانی وەبەرهێنی دەرەکی بۆ یەکەمین جار لە مێژووی یانە شاهانەکەدا.

رۆژنامەنووس گولێرمۆ رای لە رۆژنامەی زە ئاتلێتیک رێژەی ئەو پشکانەی ئاشکراکردووە کە لە ریال مەدرید لە قۆناخی یەکەمدا دەیانفرۆشێت و نووسیویەتی ئەگەری هەیە 5-10% بێت. ئەوە لەکاتێکدا هەمان سەرچاوە بەهای ئێستای یانە ئیسپانییەکەی بە 10 ملیار یۆرۆر باس لێوەکردووە.

لە ماوەی رابردوودا چەند ناوێکی کاریگەر بۆ کڕینەوەی پشک لە ریال مەدرید ئاشکراکران، لەوانە بێرنارد ئارنۆی ملیاردێری فەڕەنسی و خاوەنی کۆمپانیای لەکژەری لوی ڤیتۆن کە یەکێکە لە دەوڵەمەندەکانی جیهان و خاوەنی ئێستای پاریس ئێفسی فەڕەنسیە.

ناوێکی کاریگەر بۆ کڕینی ریال مەدرید ئاشکراکرا

بابەتی زیاتر

Back to top button