مانچێستەر سیتی پەنادەباتەوە بەر گەڕاندنەوەی لاوێکی یانەکە

یاریگا –
دۆخی خراپی پێکانەکان لە مانچێستەر سیتی وایکردوو کارگێڕی یانەکە پەنابباتەوە بەر گەڕاندنەوەی لاوێک.
تۆزێ پێش ئێستا سیتی پێکانی یۆشکۆ ڤاردیۆلی راگەیاند کە شەوی رابردوو لە یارییەکەیان بەرامبەر چێڵسی دووچاری شکان هات لە قاچی راستیدا و پێویستی کەوتە نەشتەرگەریی.
پێکانی بەرگریکارە کرواتیەکەی نەهامەتیەکی دیکەیە بۆ پێپ گواردیۆلا لەو هێڵەدا، بەوپێیە پێشتر جۆن ستۆن، روبێن دیاش، نەسان ئاکێ هەر پێکانیان هەیە.
بەوهۆیەوە، یانەکە ناچاربوو ماکس ئاڵێینی بگەڕێنێتەوە ریزەکانی.
ماکس تازە تەمەنی 20 ساڵە، لە دڵی بەرگریی یاریی دەکات. هاوینی 2025 بەخواستن نێردرایە ریزەکانی واتفۆرد لە چامپیۆنشیپ بۆ ماوەی وەرزێک، بەڵام دۆخە پێکانەکان لە سیتیزنس وایکرد گواردیۆلا بەناچاری و بەرلە تەواوبوونی وادەی خواستنەکەی، بیگەڕێنێتەوە یاریگای ئیتیحاد.
🚨 Manchester City confirm exclusive story on Max Alleyne recalled from Watford loan.
Josko Gvardiol has suffered a tibial fracture to his right leg. He will undergo surgery later this week. pic.twitter.com/fs8XMJKAnx
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 5, 2026



